دیارترین رووداوەكانی جیهان لە ساڵی 2023دا

ساڵی 2023 بۆ ناوچە جیاجیاكانی جیهان پڕ رووداو بوو، دیارترین ئەو رووداوانەش ئەمانەن:

– لە 6ی شوبات بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سوریای گرتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی 55 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و 100 هەزاری دیكەش برینداربوون.

– لە 15ی نیسان شەڕی ناوخۆیی لە سودان سەریهەڵدا و تائێستا درێژەی هەیە.

– لە 18ی ئایار چیرۆكی ژێرئاوگەری گەشتیاریی (تیتان) بە راگەیاندنی گیانلەدەستدانی پێنج سەرنشینەكەی كۆتایی هات، كە دەیویست گەشتێك بۆ لای پاشماوەی كەشتیی ژێرئاوكەوتووی تایتانیك ئەنجامبدات.

– لە 22ی ئایار هێزەكانی ڤاگنەر یاخیبوونێكیان دژ بە دەسەڵاتدارانی روسیا بە سەرۆكایەتیی یەفغینی بریگۆجین ئەنجامدا و، هەمان رۆژ كۆتایی پێهێنرا.

– لە 5ی تەمموز تاجی سكۆتلەندا پێشكەشی چارلزی سێیەم پادشای بەریتانیا كرا.

– لە 23ی ئاب كەشتییەكی ئاسمانیی هندستان لەسەر بەشی باشووری مانگ نیشتەوە، وڵاتەكە بووە چوارەم وڵات كە تیم بۆ سەر رووی مانگ بنێرێت.

– لە 9ی ئەیلول بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 مەغریب-ی گرتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی سێ هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزاریش برینداربوون.

– لە 11ی ئەیلول لافاو لیبیای گرتەوە بەهۆیەوە 4333 كەس گیانیان لەدەستدا و 8500ی دیكە بێسەروشوێن بوون، 43 هەزار كەسیش ئاوارەبوون.

– لە 26ی ئەیلول بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە هۆڵێكی ئاهەنگگێران لە قەزای حەمدانییە نزیكەی 120 كەس گیانیان لەدەستدا.

– لە 2ی تشرینی یەكەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە بەردەم دادگای باڵای وڵاتەكەیدا ئامادەبوو، بەوەش دادگاییكردنی وەك رووداوێكی مێژوویی دەستیپێكرد.

– لە 9ی تشرینی یەكەم هێرشێك بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدرا و بەهۆیەوە تائێستا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولا درێژەی هەیە.

– لە 14ی تشرینی یەكەم دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامێتیی ئەنجومەنەكە.

– لە 18ی كانونی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركوك و نەینەوا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجامدرا و، یەكێتی لەسەر ئاستی لایەنە كوردستانییەكان بە بردنەوەی 9 كورسی بووە براوەی یەكەم.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەسەر کوشتنی كارمەندێكی پۆلیسی كەركوك ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمشەو شەقامی سالم بەربەست ناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share