لە 9 حزبی فینلاندی 7یان سەرۆکەکانیان ژنن

سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی فینلاندی

دەزگای میدیایی “ئۆلێ”ی فینلاندی کۆتا ڕاپرسی بۆ ڕێژەی لایەنگریی حزبەکانی وڵاتەكە بڵاوکردەوە و لەو ڕاپرسییەشدا دەردەکەوێت لە کۆی 9 حزبی فینلاندی، 7 حزبیان سەرۆکەکانیان ژنن.

بەپێی ڕاپرسییەکە، حزبی “کۆکمۆس” بە سەرۆکایەتیی “پێتێری ئۆرپۆ” گەڕاوەتەوە پلەی یەکەم، لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا پلەی سێهەمی حزبەکانی گرتبوو.

پارتی سۆسیال دیموکرات-یش، كە بەم نزیكانە سەرۆکەکەی گۆڕا بۆ ژن، پلەی دووەمی گرتووە، هاوکات سەرۆکی حزبی “پێروسوۆمالایسێت”یش سەرۆکەکەی گۆڕاوە بۆ ژن و ئێستا لەلایەن ژنێکەوە بەڕێوەدەبرێت و پلەی سێیەمی حزبەکانی فیلاندی گرتووە.

بەوەش لە کۆی 9 حزبی سەرەکیی فینلاند، 7 حزبیان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن.

بەشێک لە میدیاکانی فیلاند بەشێوەیەک باسی حاڵەتەکە دەکەن، دەڵێن ئێستا وایلێهاتووە، ئەگەر سەرۆکی حزبەکەت ژنێک نەبێت، ڕەنگە جێگەی شەرمکردن بێت.

ڕیزبەندی ڕێژەی لایەنگری حزبەکانی فینلاند

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك بۆ هاوڵاتییان: پارەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو مەدەن

بابەتی دواتر

هەپەگە: پارتی "نامەردانە" حەوت گەریلای شەهیدكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share