چاڤی لە پەخشی راستەوخۆدا یاریزانانی بەرشەلۆنە شۆك دەكات

بڕیارەكەی چاڤی هێرناندزی راهێنەری هونەریی یانەی بەرشەلۆنە بە وازهێنان لە ئەركەكەی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا، بۆ یاریزانانی یانەكەی شۆكهێنەر بووە.

بڕیارەكە دوای شكستی یانەكەی بوو بە ئەنجامی 3-5 بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە گەڕی 22ی خولی ئیسپانی، كە تیایدا چاڤی بووە خاوەن زۆرترین شكست لە مێژووی راهێنەرانی بەرشەلۆنەدا.

بەپێی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی، بڕیاری وازهێنانەكەی چاڤی بۆ رۆژنامەنووسان بوو، پێشتر یاریزانان ئاگادارنەبوون، بۆیە بووە مایەی شۆك بۆیان.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، چاڤی سەرەتا چاوی بە خوان لاپۆرتای سەرۆك كەوتووە و بڕیارەكەی پێگەیاندووە، دواتریش راستەوخۆ چووە بۆ كۆنگرەی رۆژنامەنووسی، بەجۆرێك هەندێك لە یاریزانان لە رێگای گەڕانەوەیاندا بۆ ماڵەوە پێیانزانیووە.

لە كۆنگرەكەدا چاڤی وتی، “کارکردن وەک راهێنەری بەرشەلۆنە زۆر قورسە، هەستدەکەم رێز لە کارەکان ناگیرێت” ئەوەشی وت، “پێموایە ئەوەی ئەنجامیدەدەم هیچ سوودێكی نییە، بۆیە بڕیارمداوە لە 30ی حوزەیرانی داهاتووەوە یانەكە جێبهێڵم”.

بابەتی پێشتر

ساڵی رابردوو نزیکەی چوار هەزار منداڵ لە سنووری چەمچەماڵ لەدایکبوون

بابەتی دواتر

دەستبەسەر دوو تاکسیدا گیرا کە لەسەر رێگای کەلار - سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی بەهێز لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە ئیسپانیا ڕیاڵ دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ و…
Total
0
Share