ئێران بۆ مێتا: ئینستگرام و وەتس ئاپ قەدەغەدەكەین

حكومەتی ئێران بە كۆمپانیای “مێتا” دەڵێت، ئەگەر نوێنەر نەنێرێتە تاران، ئینستگرام و وەتس ئاپ بۆ هەمیشە قەدەغەدەكات.

كاربەدەستانی بواری میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئێران، دوو نامەیان بۆ كۆمپانیای “مێتا” ناردووە و رایانگەیاندووە، ئەگەر كۆمپانیاكە بەدەم داواكەیانەوە نەیەت و نوێنەر نەنێرێت، ئەوا ئینستگرام و وەتس ئاپ بۆ هەمیشە لە ئێران قەدەغەدەكرێن.

راشیانگەیاندووە، تا ئێستا بڕیاری داخستنی ئەو دوو ئەپلیكەیشنە نەدراوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ئەمنیی وڵاتەكەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران خزمەتگوزاریی ئەپلیكەیشنەكانی مێتای سانسۆركردووە و گەیشتن پێیان و بەكارهێنانیان ئەستەم بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share