کۆنترین ژەمە خۆراکی کوڵاو لە جیهاندا لە ئەشکەوتی شانەدەری کوردستان دۆزرایەوە

زانایان کۆنترین ژەمە خۆراکی کوڵاوی دەستی مرۆڤیان لە ئەشکەوتی شانەدەری پارێزگای هەولێر دۆزییەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 70 هەزار ساڵ لەمەوبەر.

پێگەی ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، توێژەرانی بەریتانی ژەمەکەیان دۆزیوەتەوە، لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، ژەمە خۆراکەکە لە ئەشکەوتێکی باکووری عێراق دۆزراوەتەوە و بۆ مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەگەڕێتەوە، کە یەکێکە لە زنجیرەکانی مرۆڤایەتیی کۆن و ئێستا لەناوچوون، کە لە ناوچەی ئۆراسیا ژیاون.

توێژینەوەکانی پێشوو باسیان لەوەکردووە، کە خۆراکی نیاندەرتاڵەکان تەنها بۆ مانەوەیان بووە لە ژیان و پشتییان بە تووەکان و گۆشتی نەکوڵاوی ئاژەڵەکان بەستووە، بەڵام ئەم دۆزینەوەیە ئەو بیردۆزە ڕەتدەکاتەوە.

راپۆرتەکە لە زاری پسپۆڕی ژینگەی کۆن لە زانکۆی جۆن مۆرس لە لیڤەرپوڵ ئاشکرایکردووە، “دۆزینەوەکەمان یەکەم ئاماژەیە بۆ خواردن ئامادەکردن و چێشت لێنانی پێشکەوتوو لە مرۆڤدا، لەگەڵ ئەوەشدا دەرخەری بوونی ڕۆشنبیریی خۆراکە لای نیاندەرتاڵەکان”.

دەشڵێت، “نیاندەرتاڵەکانیش ڕێگا و هەنگاوەکانی چێشتلێنانیان بەکارهێناوە بۆئەوەی خواردنەکانیان بەتامتربێت”.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پاشماوەی ئەو خۆراکە ئامادەکراوە، کۆنترین ژەمی ئامادەکراوە کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە، لە شوێنێکی ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە کە شوێنی ژیانی نیاندەرتاڵەکان بووە لە ئەشکەوتی شانەدەر لە چیای زاگرۆس و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 70 هەزار ساڵ پێش ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8: لاپەڕەکەمان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای پەیجەکانی پارتی و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت داخراوە

ئەمڕۆ لاپەڕەی کوردی/سۆرانیی کەناڵ8 لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە ناچالاککرا، دامەزراوەکەش دەڵێت، داخستنی لاپەڕەکەیان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای “پەیج و…
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە: بە هەوڵی هاوپەیمانان عێراق بودجە بۆ ژمارەیەك پێشمەرگە دابیندەكات

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە لەبارەی كارەكانی پێكهێنانی لیوا هاوبەشەكەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەدات و دەڵێت،…
Total
0
Share