پزیشکەکەی بایدن: سەرۆک چەندین جوانکاری کردووە

گاری مۆتیکی پزیشکێکی باڵای نەشتەرگەریی جوانکاری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، 100 هەزار دۆلاری لە نەشتەرگەریی جوانکاریدا خەرجکردووە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، مۆتیکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام رایگەیاندووە، “سەرۆک بایدن ئێستا تەمەنی 82 ساڵە، پێموایە بە دڵنیاییەوە هەندێک نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ کراوە ، لەنێویاندا راکێشانی رووخسار و چاندنەوەی قژ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەتوانین ببینین تەنانەت 30 بۆ 40 ساڵ لەمەوبەر قژی زۆر زیاتر وەک لە ئێستا کەمتر بووە، بەڵام ئێستا قژی پڕترە چونکە چاندنی قژی بۆ کراوە .

پاشان مۆتیکی سەرنجی بینەرانی خستە سەر رووخساری بایدن، کە بە وتەی ئەو “رواڵەتێکی ناسروشتی”ی هەیە، دەڵێت، “ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە بایدن برۆی بەرزکراوەتەوە “.

سەبارەت بە نەشتەرگەرییەکانی دیکەی، پزیشکی نەشتەرگەریی جوانکاری پێی وایە بایدن ئەنجامی داوە بریتین لە، بەرزکردنەوەی پێڵوی چاو و دەرزی بۆتۆکس .

 

بابەتی پێشتر

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هیندستان ناوی وڵاتەکەی دەگۆڕێت بۆ بەهارات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share