توێژینەوەیەک.. گەر ژنێک خواردنەوەی کهولی بخواتەوە شێوەی رووخساری منداڵەکەی جیاواز دەبێت

توێژینەوەیەکی نوێی هۆڵەندی ئاشکرایکرد، گەر ژن لە پێش دووگیانی و لەکاتی دووگیانیدا خواردنەوەی کهولی بخواتەوە کاریگەریی لەسەر رووخساری منداڵەکەی دەبێت.

بە پێی توێژینەوەیەک کە کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ کۆرپەلەزانی بڵاویکردووەتەوە، گەر ژنێک لەکاتی دووگیانیدا یەک پەرداخ خواردنەوەی کهولی 175 ملم یان نیو پەرداخ بیرە لە هەفتەیەکدا بخواتەوە کاریگەریی لەسەر رووخساری منداڵەکەی دەبێت.

هاوکات بۆی هەیە منداڵەکە تووشی نەخۆشییەکی بکات کە (کهولی کۆرپەلە)ی پێدەوترێت و نیشانەکانی بریتین لە کەمی گەشە لاوازی دەماری و گەشەی نائاسایی رووخسار.

بە زۆری ئەو دایکانەی ئالوودەی خواردنەوە کهولییەکان بوون، منداڵەکانیان لووتیان کورت دەبێت و پەڕەکانی لووتیان هەڵگەڕاوە دەبێت، هاوکات چاویان بچوک و  پێڵووی خوارەوەی چاویان هەڵگەڕاوە دەبێت، بەشی سەرەوەی لێویان باریک دەبێت، جگە لەوەی کێشەی زیرەکی و کەمی سەرنج و دواکەوتنی قسەکردن و بیرکۆڵیان تووش دەبێت.

بە وتەی شارەزایانی توێژینەوەکە تا ژنان زیاتر خواردنەوە کهولییەکان بخۆنەوە ئەگەری تێكچوونی زیاتر شێوەی رووخسار و مێشکیان هەیە.

 

 

بابەتی پێشتر

سودانی گەیشتە ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ: بەڵێنتان پێدەدەین خەم و كێشەكانتان لەئەستۆ دەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share