بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی، بە مەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە وەردەگرین كە ئەمڕۆ پێشكەشیان كردووە و سبەینێ هیچ هاوڵاتییەك سەردانمان نەكەن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی، تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە وەردەگرین كە ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانیان كردووین و كۆدیان وەرگرتووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جگە لەو هاوڵاتییانە سبەینێ دووشەممە، هیچ هاوڵاتییەكی تر سەردانمان نەكات بە مەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پچڕانی هێڵەكە تەنها پەیوەندی بە هاتوچۆی سلێمانییەوە نییە بەڵك و هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەمان كێشەیان هەیە.