“قۆناغ بە قۆناغ مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت”

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، مووچەی سەرجەم خانەنشینان قۆناغ بە قۆناغ بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و ئاشكراشیدەكات، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە دەبێت تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی لە سلێمانی بە ئەلیكترۆنی بكرێت.

عەزیز عەلی فەتاح بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ 1050 خانەنشین مووچەیان كراوەتە ئەلكیترۆنی و لە رێگای كارتێكەوە مووچەكەیان پێدەدرێت و هەوڵدەدرێت بۆ مووچەی مانگی شوباتیش ژمارەیەكی دیكە لە خانەنشینان مووچەیان بە ئەلیكترۆنی بكرێت.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی لە سلێمانی بە ئەلیكترۆنی بكرێت و لە رێگای كارتێكەوە مووچەكەیان پێبدرێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە، سلێمانی دەكرێتە یەك بازنە و خانەنشینەكە دەتوانێت لە هەر بانكێك كە بیەوێت مووچەكەی وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا: لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا، رایدەگەیەنێت، “لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە”. کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی…
Total
0
Share