حەلبوسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بڕیارە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی  پەیوەندیی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە، هاوکات پەیوەندیی نێوان کورد وسوننەش تاوتوێ دەکرێت.

پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی عێراق، سەردانی لایەنەکان و پێکهاتەکان بۆ لای یەکتر، گەرمتر دەبێت و محەمەد حەلبوسیش دەیەوێت وەک جەمسەری سوننە لە عێراق ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

جوڵەکانی حەلبوسی لەلایەن هەندێک لە سوننەکانەوە وەک نوێنەری سەرەکیی ئەو پێكهاتەیە قبوڵ ناکرێت، دوێنێ ئوسامە نوجێفی، وەک یەکێک لە كەسایەتییە سیاسییەكانی سوننە لە عێراق ڕایگەیاند، “حەلبوسی نوێنەرایەتیی تەواوی سونەکان ناکات”.

سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە پێشتر لە 10ی نیسان لە بەغداد، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببویەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”…
Total
0
Share