نەوزاد شێخ كامیل: هەر هاوڵاتییەك هێلكەی وەرگرت شكابوو یاخود خراپ بوو بیگەڕێنێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات كە ئەو هێلكەیەی لە رێگای بریكارەكانەوە بە هاوڵاتییان دراوە هیچ گرفتێكی نییە و بە ئامێری ساردكەرەوە هێنراوە بۆ كۆگاكان و دەشڵێت، “هەر هاوڵاتییەك هێلكەكەی وەرگرتبوو شكابوو یاخود خراپبوو بوو بیگەڕێنێتەوە بۆ بریكارەكەی تا دواتر قەرەبووبكرێتەوە”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر ئێمە داوامانكرد ئەو هێلكەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دابینبكرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق گرێبەستی هەبووە و ئەو هێلكەیەی دابینكرد كە لە رێگای ئۆتۆمبێلی ساركەرەوەوە هێنراوە بۆ كۆگاكان و هیچ گرفتێكی نییە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر هاوڵاتییەك كە هێلكەكەی وەرگرت چووەوە ماڵەوە شكابوو یاخود خراپبوو بیگەڕێنێتەوە بۆ بریكارەكەی تا لەلایەن ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ كراوە قەرەبووی هاوڵاتییان بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزار: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە”. ئیبراهیم عەبدولمەجید،…
Total
0
Share