ئەو كتێبەی دوو ساڵە كازم ساهر ڕێگرە لە بڵاوكردنەوەی

كازم ساهر، گۆرانیبێژی دیاری عەرەب، قایل بوو بە بڵاوكردنەوەی ئەو كتێبەی لەبارەی ژیانی كۆمەڵایەتی و هونەرییەوە نووسراوە.

حسێن جەبار، برای كازم ساهر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، ماوەی دوو ساڵە كتێبێكی نووسیوە بە ناونیشانی “كازم ساهر و خێزانەكەی” كە لە زیاتر لە 400 لاپەڕە پێكدێت.

براكەی كازم نووسیویەتی، “كتێبەكەم بەوپەڕی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و بابەتیبوونەوە نووسیوە و زیاتر لە 50 جار لەگەڵ كازم-دا دانیشتم تا كتێبەكەم تەواوكرد.”

حسێن جەبار ئاشكرایدەكات كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا كازم ڕێگەی نەدەدا كتێبەكە بڵاوبكرێتەوە، ئەوەش لەپێناو لەبەرچاوگرتنی هەستی هەندێك كەس، بەڵام ئێستا ڕەزامەندی نیشانداوە و كتێبەكە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: کەمبوونەوەی هەنگ دەبێتە هۆی کورتهێنانی بەرهەمە خۆراکییە سەرەکییەکان

توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەریی هەنگ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان کراوە و سەلماندوویەتی کە کەمبوونەوەی هەنگ، دەبێتە هۆی کورتهێنانی و سنوورداربوونی…
زیاتر ببینە

راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و…
Total
0
Share