بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند لە ئەمڕۆوە بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچر پچر هەیە، لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای شارى سلێمانی و باکووری شاری کەرکوک ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاشکراشیکرد، “سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.