بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە بانگەشە بۆ رێکخستنی گەشتی عومرە دەکەن بە شێوەیەکی نایاسایی.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، به مه‌به‌ستی رێكخستنی پرۆسه‌ی عومره بۆ ساڵی 2025 – 2026 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ناوی جیاجیا و به به‌كارهێنانی په‌یجه‌كانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان كردووه به ریكلامكردن بۆ بردنی هاوڵاتییان بۆ عومره به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌یان هه‌بێت یاخود هاوپشك و فه‌رمانبه‌ر بن له هیچ كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومره.
ئاشکراشیکرد، هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌م هۆشدارییه ئه‌م كاره رانه‌گرێت رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.