کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی پچر پچر دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە، لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی کەم لە هەندێک ناوچە”.

باسی لەوەش کرد، “لە پارێزگای دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێک ناوچەی شاخاوی، لە پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات نمە بارانی کەم دەبێت”.

ئاشکراشی کرد، “سبەی پێنجشەممە کەمێک بەرز دەبیتەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پێشتر

زانیاریی ورد لەبارەی ئەو هاوڵاتییەی لە ناو وەزارەتێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دوو کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share