دادگایی شیروان شێروانی دواخرا

دادگایی شیروان شێروانی لەلایەن دادگای هەولێرەوە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

پارێزەر محەمەد ئەحمەد، ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، دادگای تاوانی 3ی هەولێر لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو تۆمەتانە كرد كە ئاراستەی شیروان شێروانی كراوە بەپێی ماددەكانی 289 و 298ی یاسای سزادان، گوایە لەجیاتی هەندێك هاوڕێی پەنجەمۆری كردووە.

وتیشی، “بەهۆی ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتمەندی داواكاری گشتی، دادگا بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ پێنجشەممەی داهاتوو 20ی تەمموز دوابخات”.

پێشتر بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان رایگەیاند، رۆژنامەنوس و چالاكوان شیروان شێروانی لەسەر دوو کەیس لە زیندان هێڵدراوەتەوە کە یەکێکیان سکاڵای ئەفسەرێکی ناو چاکسازی بەپێی ماددە 229 و دووەمیان “تۆمەتێکی خراوەتەپاڵ بە ماددە 289-298 گوایە تەزویری کردووە لە پەنجەمۆرێک لەبری گوهدار زێباری”.

وتیشی، “ئەم هەوڵە بۆ ئەوەیە زۆرترین کات شیروان لە زیندان بهێڵرێتەوە”، چونکە گەر بڕیاری ئازادکردنی بەمەرج جێبەجێبکرێت لە كۆتایی مانگی نیسان ئازاددەکرێت، گەر جێبەجێنەکرێت دەکەوێتەوە مانگی ئەیلول.

بابەتی پێشتر

بایرن ڕەزامەندیی دەربڕی مانێ بفرۆشێت

بابەتی دواتر

مباپێ چاوەڕێی مانگی ئابە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share