نیوزلەندا جگەرە کێشان قەدەغە دەکات

پەرلەمانی نیوزلەندا یاسایەکی نوێی پەسەند کرد کە دژی جگەرەکێشانە و ڕێگری لە نەوەکانی داهاتوو دەکات بەرهەمەکانی تووتن بکڕن.

ئەم یاسایانە بریتین لە قەدەغەکردنی فرۆشتنی تووتن بە هەر کەسێک کە لە مانگی یەکی ساڵی 2009 و دواتر لەدایکبووبێت.

بەپێی یاساکە، ئەگەر کەسێک بیەوێت پاکەتێک جگەرە بکڕێت، دەبێت ناسنامەکەی پیشان بدات کە پشتڕاستیبکاتەوە کە  تەمەنی لە دوای ئەو بەروارەوە نییە.

بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە نیوزلەندا هیوادارن دیاردەی جگەرەکێشان کەمببێتەوە، بەرپرسان دەڵێن وڵاتەکەیان هەوڵدەدات تا ساڵی 2025 دوور بکەوێتەوە لە جگەرەکێشان.

بەپێی یاسا نوێیەکە، سەرپێچیکاران تا 150 هەزار دۆلاری نیوزلەندی کە دەکاتە 95 هەزار و 910 دۆلاری ئەمریکی غەرامە دەکرێن.

بابەتی پێشتر

جەنگاوەرەکان لە بیرەوەرییەکاندا ون دەبن.. پاڵەوانەکان هەرگیز

بابەتی دواتر

تیمی یەكێتی پەیامێكی گرنگ بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share