وێنە.. هاوسەرگیرییەکی “نازییانە” لە مەکسیک هەرادەنێتەوە

ژن و مێردێکی مەکسیکی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکیان لەسەر شێوازی نازییەکان ئەنجامداوە، وەک یادکردنەوەیەکی ئەدۆڵف هیتلەر سەرۆکی نازییەکان و لە هەمان بەرواری هاوسەرگیریکردنی هیتلەریشدا.

لە ئاهەنگەکەدا فێرناندۆ زاوا مەکسیکییەکە جلوبەگێکی سەربازیی نازییەکانی پۆشیوە، لەگەڵ کڵاوێکی هاوشێوەی کڵاوە سەربازییەکەی هیتلەردا.

وێنەکانی فێرناندۆ و جۆزفینا بووکی ئاهەنگەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە و هەرایان ناوەتەوە، چونکە چالاکوانان ئیدانەی ئەم ئاهەنگگێڕانەیان بە نازییەکانەوە کردووە، ئەو هێزەی بوونە سەبەبکاری جەنگی جیهانیی دووەم و کوشتنی ملیۆنان کەس.

هەروەها هاوڕێیانی فێرناندۆش بە جلوبەرگی سەربازیی نازییەکانەوە ئامادەی ئاهەنگەکەبوون و لەسەر شێوەی نازییەکان سڵاویان لە زاواکە کرد، پاش هاتنەدەرەوەیان لەو کڵێسایەی ڕێوڕەسمی ئاهەنگەکەی تێدا بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share