“حەکیمی دەیناسێت” پلانی مەغریبە بۆ مباپێ

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، وەلید رگراگی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هیچ پلانێکی بۆ ڕاگرتنی کیلیان مباپێ دانەڕشتووە و ئەو ئەرکەی خستووەتە سەر شانی ئەشرەف حەکیمی.

وەلید رگراگیی ڕاهێنەری مەغریب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، “هیوادارم فەرەنسا-ش وەک ڕکابەرەکانی دیکە ڕێزمان نەگرێت، ئەوان بەو شێوەیە بیریانکردەوە و ئەوەتا ئێمە لە نیوەی کۆتایین و ئەوان لە دەرەوەی مۆندیالن.”

لەبارەی کیلیان مباپێ-وە دەڵێت، “هیچ پلانێکم بۆ ڕاگرتنی مباپێ دانەڕشتووە، چونکە حەکیمی لە من باشتر مباپێ دەناسێت، بەڵام بەداخەوە فەرەنسا چەکی هەمەجۆر و بەهێزی هەیە و مەسەلەکە تەنها مباپێ نییە، لە بەرامبەردا حەکیمی یاریزانێکی گەورە و پاڵەوانە و دڵەڕاوکێم نییە، دڵنیام گوڕوتینی گەیشتووەتە ترۆپک و لەسەددا 200ی تواناکانی بۆ ڕاگرتنی هاوڕێکەی بەکاردەخات.”

مەغریب لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەسەر هەڵبژاردەی بەلجیکا بازیدا، پاشان ئیسپانیا و پۆرتوگالی لە پاڵەوانێتییەکە کردە دەرەوە، شارەزایان پێیانوایە بەرگرییان بەهێزە و توانای گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی هەیە.

بابەتی پێشتر

دۆلار ئاستێكی تری تۆماركرد

بابەتی دواتر

بەغداد 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share