ڕاسڵ لە تیمی مێرسیدس بووە هاوکاری هامیڵتن

تیمی مێرسیدس بۆ پێشبڕکێکانی “فۆرمولا 1″، بەفەرمی جۆرج ڕاسڵی بەریتانی وەک شۆفێری دووەمی تیمەکە دیاریکرد.

شۆفێری بەناوبانگی فنلەندا، ڤاڵتێری بۆتاس سەرەڕای ئەوەی لە 2017وە لەگەڵ تیمی مێرسیدس دەستبەکاربووە، بەڵام لە 2022وە پەیوەندی بە تیمی ئەلفا ڕۆمیۆوە دەکات.

لە بەرامبەردا جۆرج ڕاسڵی تەمەن 23 ساڵ دوای سێ وەرز شۆفێریکردن بۆ تیمی ویلیامز، پەیوەندی بە تیمی مێرسیدسی ئەڵمانییەوە کرد.

شۆفێرە لاوەکە ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە، ڕاستناکەم ئەگەر بڵێم ورەم بەرزنەبووەتەوە، هەلێکی مێژووییم لەبەردەمدایە و دەمەوێت بیقۆزمەوە”.

وەرزی ڕابردوو بەهۆی تووشبوونی هامیڵتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕاسڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پێشبڕکێی سەخیر لە بەحرەین جێگەی پاڵەوانی جیهانی لە تیمی مێرسیدس گرتەوە.

بابەتی پێشتر

قائانی: چارەنووسی شیعەكانی ئەفغانستان بەلای ئێرانەوە گرنگە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانی كەشوهەوا بۆ ئاسایش و پێشكەوتنی عێراق مەترسییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share