كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

ئەمڕۆ كاتژمێر 6:15 خولەك، یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

پێش یارییەكە، چاڤی بەمجۆرە باسی یارییەكەی كرد.

“یارییەکەی ئۆساسۆنا ئاڵۆز دەبێت، ئەوان بەرگرییەکی باش دەکەن”.

“دی یۆنگ یاریزانێکی زۆر باشە، بەباشی مەشقدەکات، چارەسەری هێڵی پێشەوەمان دەکات، پێویستە سوودی زیاتری لێوەبگرین”.

“بەدڵنیاییەوە شکستەکەمان بەرامبەر بایرن جێگەی نیگەرانی بوو، بەڵام لەكاركردن بەردەوامدەبین”.

“پێویستە بەرامبەر ئۆساسۆنا سێ خاڵ بەدەستبهێنین، گەشبینم بە داهاتوومان”.

“ئێستا لە باشترین حاڵەتدا نین، پێویستە بەباشی كاربكەین”.

“بەرامبەر ئۆساسۆنا یارییەكی كۆتایی ترە دەبێت ئەنجامیبدەین”.

“بەرشلۆنە کێشەی مووچەی هەیە بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکە بە باشی کاردەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر”.

“پێنج شەممە کۆبونەوەیەكی بەسوودمان هەبوو”.

” لەبەرشلۆنە هەمیشە دەبێت بەدوای شکۆدا بگەڕێین”.

بابەتی پێشتر

پێنج یاریزانی پاریس سانجێرمان بەرامبەر مۆناكۆ یاریناكەن

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچیلۆتی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیكۆمەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share