(ڤیدیۆ) بایرن ڕیمۆنتادای بەسەر ماینزدا کرد و گەڕایەوە لوتکەی بوندس لیگا

بایرن میونشن بە بردنەوەی لە ماینز لوتکەی بوندس لیگای لە لایپزیچ وەرگرتەوە

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی هەفتەی 14ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، یانەی بایرن میونشن ڕیمۆنتادایەکی بەهێزی بەرانبەر ماینز تۆمارکرد.

لە ئالیانز ئارینا یانەی بایرن میونشن میوانداری یانەی ماینزی کرد و ئەستێرەکانی هانز فلیک بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بە دوو بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ماینز لە خولەکەکانی 32 و 45 لەلایەن جۆناسان بۆرکاردت و ئالیکساندەر هاک، گۆڵەکانی بایرنیش لە خولەکی 51 و 56 و 70 و 76 و 83 لەلایەن جۆشوا کیمیچ و لیرۆی سانێ و نیکلاس سولی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکییەوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی باڤاری هەوڵی زۆریاندا بە گوشاری توند ئەنجامەکە فراوانتر بکەن، بەڵام ئەنجامەکە لەو ئاستەدا وەستایەوە و یارییەکە بە ئەنجامی (5-2) لە بەرژەوەندی باڤارییەکان کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن بە 33 خاڵەوە گەڕایەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی بوندس لیگا، یانەی لایپزیچی ڕکابەریشی بە 31 خاڵ لە پلەی دووەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

‘ئیسكۆبار’ كوژرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان بە بردنەوە لە بینیڤێنتۆ گەڕایەوە لوتکە و ئینتەری گەڕاندەوە پلەی دوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share