لە زاخۆ ئاگر لە کامپی ئاوارەکان کەوتەوە

رووداوێكی سووتانی خێوەتی ئاوارەبووان فۆتۆ: ئەرشیف

لە کامپی چەمشکۆی ئیدارەی زاخۆ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر کەوتووەتەوە و منداڵێک برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە کامپی چەمشکۆ کەوتەوە و دوو لە خێمەی ئاوارەکان سووتان و منداڵێکیش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و ئەو منداڵەی برینداربووە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی ناحیەی بەحرکەی سنوری پارێزگای هەولێر کەوتەوە و مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵیش گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: سێیەم رۆژی جەژنی قوربان خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی لە کاتەکانی ئێوارەدا خۆڵبارین دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share