بەرشلۆنە بۆ توندوتۆڵکردنەوەی هێڵی بەرگری شەش بژاردەی لەبەردەمدایە

یانەی بەرشلۆنە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری شەش بژاردەی لەبەردەمدایە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەکان و لاوازی ئاستی یاریزانانی هێڵی بەرگرییەوە ناڵاندوویەتی، ئیدارەی کاتیی یانەکە بیر لە کڕینی بەرگریکارێکی ئەزموندار دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەدا ڕۆناڵد کومان لە پێگەی سەنتەری بەرگری تەنها جێرارد پیکێ، کلیمۆنت لانگلێت و ڕۆناڵد ئاراوخۆی لەبەردەستدابووە، بەهۆی پێکان و لاوازی ئاستی جەستەییەوە نەیتوانیوە پشت بە تواناکانی ساموێل ئومتیتی فەرەنسی ببەستێت.

پێکانی ئاراوخۆ و پیکێ ئیدارەی کاتیی یانەکەی ناچارکردووە بیر لە کڕینی سەنتەرێکی بەرگری دیکە بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئیریک گارسیای بەرگریکاری لاوی یانەی مانچستەر سیتییان دیاریکردووە، بەڵام نرخی یاریزانەکە و پێداگری گواردیۆلا ئاستەنگییان دروستکردووە.

کارلیس توسکێتس و هاوەڵانی بەهۆی پێداگری مانچستەر سیتیەوە چەند یاریزانێکی دیکەیان وەک بژاردەی دوای گارسیا دیاریکردووە، گرنگترینیان ئانتۆنی ڕۆدیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی و شکۆردان موستافی بەرگریکاری یانەی ئارسیناڵن.

جگە لەم ناوانەش، چەند بەرگریکارێکی دیکە لە نمونەی جوێل ماتیپ (لیڤەرپوڵ)، فیدریکۆ فازیۆ (ڕۆما)، جێرمان پێزێلا (فیۆرنتینا)، ماتیۆ موساچیۆ (میلان) دیاریکراون، کە لە گواستنەوەکانی زستانەدا یانەکانیان ڕێگری لە گواستنەوەکان ناکات.

بابەتی پێشتر

"نوێکردنەوەی بۆندەکەم بۆ ئەوەیە لەگەڵ کوڕەکەم یاری بکەم"

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی سێ قۆڵی: شاندی ھاوبەشی لایەنەکان سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share