(ڤیدیۆ) پاریس بە زەحمەت لە سانت ئیتیانی بردەوە

یانەی پاریس سان جێرمان یاریی هەفتەی 15ی خولی فەرەنسای بەرامبەر سانت ئیتیان ئەنجامدا، بردنەوەیەکی قورسی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی پاریس سان جێرمان لە جیۆفرۆی گویچارد ستاد بە ئامادەبوونی مێسی و نێیمار و مباپێ و ڕامۆس و تەواوی ئەستێرەکانییەوە ڕوبەڕووی یانەی سانت ئیتیانی خاوەن یاریگا بووەوە، پاریسییەکان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 45 ،  79، 90 لەلایەن مارکینیۆس (دوو گۆڵ) و دی ماریاوە تۆمارکران، گۆڵەکەی سانت ئیتیانیش لە خولەکی 23 لەلایەن دێنیس بوانگاوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی ماوریسیۆ پۆچتینۆ بە 40 خاڵەوە لە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 بەردەوامبوون، لەبەرامبەردا یانەی سانت ئیتیان بە 12 خاڵەوە لە دواین پلەی ڕیزبەندییەکەدا خۆیان گرتەوە.

بابەتی پێشتر

تا ئێستا دیار نییە حكومەت چەند و چۆن یارمەتیی خوێندكاران دەدات

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆدریگۆ: لە بەرشلۆنەوە نزیکبووم

ڕۆدریگۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، کە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات ڕێککەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هەبووە.…
Total
0
Share