سێ تەرم لە ماڵێكدا دۆزرانەوە

سێ تەرم لە ناو ماڵێكدا دۆزرانەوە كە ئەندامی یەك خێزانن و پۆلیس هۆكاری كوشتنیان ئاشكرادەكات.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، پۆلیسی پارێزگای نەجەف دەڵێت، تەرمی ژن و پیاوێک و کوڕەكەیان لەناو ماڵی خۆیاندا لە ناحیەی “حیرە”ی سەر بە پارێزگای نەجەف دۆزراونەتەوە.

ئاشكرایكردووە، كوڕەكە تەمەنی 13 ساڵە و لەگەڵ دایك و باوكیدا بە کوژراوی لە ماڵەكەدا بوون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنیانەوە دانیشتووانی گەڕەک كوژرانیانیان ئاشكراكردووە و كاتێك هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە ماڵەكە، دەركەوتووە ماوەی چەند رۆژێک بووە كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس، پێدەچێت پیاوەكە هاوژینەكەی و كوڕەكەی كوشتبێت و دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت، بەڵام زانیارییەكان یەكلانەبوونەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سودانی لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share