لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم پێكهێندرا

لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم پێكهێنا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم بڵاوكراوەتەوە، “لەمیانی کۆبوونەوەکان لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانیی عێراق و دوایین کۆبوونەوەی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لەگەڵ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دواتر کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری، بێگەرد تاڵەبانی، بە چڕی جەختی لە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە بە نرخی پالپشتیکراو”.

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دواتر وەزیری كشتوكاڵ داوای كرد، لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێندرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، “بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ چوارشەممە بەشیر حەداد، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراقی کرد، کە تایبەتبوو بە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021”.

“لەو كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی، داوای کرد لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016″، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

لەمبارەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاندووە، “سوپاسی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق دەکەین بۆ پێکهێنانی ئەم لیژنەیە، کە لەسەر داوای ئێمە لەمیانی سەردانمان بۆ بەغداد پێکهێندراوە، لەپێناو گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی ڕەنج و ماندوبوونی چەند ساڵەی جوتیارانمان له هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

میلان لەگەڵ ماندزۆکیچ دەستی بە دانوستاندن کردووە

بابەتی دواتر

دەمامكی زیرەكی تایبەت بە كۆرۆنا دروستكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بازێکی دیکەی دا

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نزیکبووەوە لە 170 هەزار دینار بۆ…
Total
0
Share