دیژا ڤوو .. جامی مۆندیال بۆ مەغریبە؟

هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی قەتەری 2022 مێژووییەکی چاوەڕوان نەکراوی تۆمارکردووە، کە هاوشێوەی مێژووی ئیتاڵییەکانە لە مۆندیالی 2006.

لە دوایین یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، مەغریب لە پۆرتوگالی بردەوە و بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، بوون بە تاکە هەڵبژاردەی عەرەبی – ئەفریقی بە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال دەگەن.

یەکێک لە خاڵە هاوبەشەکانی مەغڕیب لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیای 2006 ئەوەیە، کە تەنها گۆڵێکیان لەسەر تۆمارکراوە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریکردنن.

لەوەش سەیرتر، ئەو گۆڵەی لەسەر مەغریب تۆمارکراوە بە هەڵە لەلایەن نایف ئەکرەدەوە بووە، بە هەمانشێوەی ئیتاڵیای 2006 کە تەنها گۆڵێکیان لەسەر تۆمارکرا و گۆڵەکەش بە هەڵە زاکاردۆ تۆماریکرد.

پێکهاتەی وەلید رگراگی و مارچێلۆ لیپی دووبارەی یەکدین لە دوو سەردەمی جیاوازدا، هەمان پێگەیان گرتووە.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا مەغریب بە بەرگرییە ئیتاڵییەکەی هەژەندی گەورە دەکات و ناسناوی مۆندیالیش دەباتەوە؟ لە کاتێکدا ئیتاڵیا بە هەمان ڕیکۆرد و ئاستەوە ئەو کارەی کردووە.

بابەتی پێشتر

ئینگلتەرا بۆ ساوسگەیت: نەکەی بیر لەوە بکەیتەوە

بابەتی دواتر

بایرن و ئارسیناڵ دەیانەوێت بلۆف لە یوڤانتۆس بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share