(ڤیدیۆ) ئیسکۆ و هازارد ڕیاڵ مەدریدیان گەیاندە چارەکی کۆتایی جامی شا

ئەمشەو پێنجشەممە، ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیای بەرامبەر ئیڵچی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی کۆپا دێل رێ، یانەی ئیڵچی لە یاریگای مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

یارییەکە لە 90 خولەکی یاساییدا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەناچارییەوە پەنا بۆ کاتە زیادکراوەکان برا.

لە تایمی یەکەمی کاتی زیادکراودا و بەتایبەت لە خولەکی 104، گۆنزالۆ ڤێردو تۆپێکی ئاڕاستەی گۆڵی مێرەنگی کرد، تۆپەکە بەپێیەکانی دانی سیبایۆس ئاڕاستەی گۆڕا و توانیان گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن، هەر لەو خولەکەشدا مارسێلۆ بەکارتی سوور لەیاریگا کرایە دەرەوە.

لەتایمی دووەمی زیادکراودا، یانەی شاهانە فشاری توندی خستەسەر گۆڵی یانەی خانەخوێ، لە خولەکەکانی 108 و 116 دوو گۆڵیان لە ڕێگەی ئیسکۆ ئالارکۆن و ئیدین هازاردەوە تۆمارکرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە (1-2) لەبەرژەوەندیی یانەی شاهانە کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی بەفر و شەختەوە ئەندامێکی جەستەیان شکاوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ، ئارسیناڵی تێپەڕاند و گەیشتە فاینەڵی کاراباو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share