(ڤیدیۆ) کرواتیا بە پەناڵتی کۆتایی بە سەمای بەڕازیلییەکان هێنا

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی کرواتیا بردنەوەی بەرامبەر بەڕازیل تۆمارکرد.‏

ئەمشەو هەینی، لە یاریگای (استاد المدینە التعلیمیە) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و کرواتیا ڕووبەڕووبوونەوە.

یارییەکە لە کاتی یارییدا (90 خولەک) بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەپێی یاسای تۆپی پێ پەنا بۆ کاتە زیادکراوەکان برا.

لە دوایین ساتی تایمی زیادکراوی یەکەمدا (خولەکی 105)، نێیمار بە جموجۆڵێکی تەکتیکی ناوازە توانی گۆڵی پێشەنگی بەڕازیل تۆمار بکات، لە تایمی زیادکراوی دووەمدا کرواتییەکان هەوڵێکی بێوچانیاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، لە خولەکی 117 پیتکۆڤیچ گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد و یارییەکە (1-1) کۆتاییهات.

دوایین خاڵی یەکلاکەرەوەی نێوان دوو هەڵبژاردەکەش لێدانی یەکلاکەرەوە بوو، بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان کرواتیا (4-2) بردنەوەی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، کرواتیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر براوەی ئەرجەنتین و هۆڵەندا یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share