ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە داوای واژووکردنی بۆندێک دەکەن

زۆرینەی ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە وابووە، کە کڕینی گارسیا پێداویستیە و دەبێت جێبەجێبکرێت

لە ڕاپرسییەکدا، زۆرینەی ئەندامانی ئۆرگانەکانی یانەی بەرشلۆنە داوایان کردووە بۆندی یەکێک لە داواکراوەکانی ڕۆناڵد کومان واژووبکرێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دامەزراوەی “تایم” و بە ئاگاداری ئیدارەی کاتیی یانەی بەرشلۆنە ڕاپرسییەک سەبارەت بە گواستنەوەکان لەسەر ئاستی ئەندامانی یانە ئەنجامدراوە.

(420) ئەندام کە ڕێژەی لەسەدا (65.7)ی دەنگەکان بووە، ڕەزامەندییان نیشانداوە لە گواستنەوەکاندا بۆندی ئیریک گارسیای بەرگریکاری لاوی یانەی مانچستەر سیتی بەر لە بۆندی مێمفیس دیپای و هەر یاریزانێکی دیکە واژووبکرێت.

ڕێژەی دەنگدانەکانیش بە شێوەیەک دابەشبووە کە لەسەدا 42.1ی دەنگدەران پێیانوابووە واژووکردنی بۆندەکە دەبێت لە زستانی 2021 بکرێت، لەبەرانبەردا لەسەدا 40.7 لارییان نەبووە بۆندەکە لە هاوینی 2021 واژووبکرێت، هەروەها لەسەدا 17.1 بڕیاریان نەداوە.

ئیدارەی کاتیی یانەی بەرشلۆنە پێشوەخت ڕێککەوتنی لەگەڵ گارسیا کردووە و یاریزانەکە ئامادەیە پەیوەندیان پێوەبکات

موندۆ دیپۆرتیڤۆ دووپاتیدەکاتەوە، دوای دەرکەوتنی بۆچوونی زیاتر لەسەدا 30 ئەندامانی یانە، کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بەرشلۆنە (لاپۆرتا، فۆنت، فریکسا) ناچاردەبن دووبارە کۆبوونەوە لەگەڵ ئیدارەی کاتیی بکەن و لەو بارەیەوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن، بۆ ئەوەی پێکهاتەی کومان تاوەکو کۆتایی وەرز بەهۆی لاوازی هێڵی بەرگرییەوە دووچاری ئاستەنگی نەبێت.

بابەتی پێشتر

مباپێ دوودڵە و داوای گرێنتی کردووە

بابەتی دواتر

شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share