گالاکتیکۆسی نوێ.. هالاند زیاتر لە مباپێ سود بە ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێت

ڕۆژنامەی ئاس لەبارەی مباپێ و هالاندەوە پەیامێک ئاڕاستەی ڕیاڵ مەدرید دەکات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری هەردوو یاریزان، کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند دەکات و نەرویجیەکە سوودی زیاتری دەبێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی شیکارییەکی لەبارەی خواستەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی کردووە کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید چاودێری توندی خستووەتە سەر کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریس سان جێرمان و ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند.

بەپێی خوێندنەوەی ڕۆژنامەکە، ئاسکەکەی فەرەنسا داواکراوی سەرەکیە و لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستاندنەکاندا بەڕێوبەرانی ڕیاڵ چاویان دەخەنە سەر هالاند و ئەگەر ئەم ئەگەرەش ببێتە ڕاستی سوودی زیاتری دەبێت.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، نرخی هالاند لە هاوینی 2021 دەگاتە 110 ملیۆن یورۆ، لە بەرانبەردا نرخی مباپێ 180 ملیۆنە، نەرویجیەکە موچەی ساڵانە بەبڕی هەشت ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، بەڵام موچەی مباپێ دەگاتە 22 ملیۆن یورۆ، جیاوازی موچەی دوو یاریزانەکە 14 ملیۆنە.

ئاس دووپاتیدەکاتەوە، گواستنەوەی هالاند لە ڕووی هونەری و داراییەوە سودی زیاتری دەبێت، هێرشبەرەکە لە 22 یاریدا 22 گۆڵی تۆمارکردووە و مەودای یاریکردنی لەباری پانی یاریگا لە مباپێ فراوانتر بووە و تواناکانیشی هەمەجۆرن، بۆندەکەی لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە بوروسیا دۆرتمۆند ئامادەیە لە هاوینی 2021 دەستبەرداریبێت.

لە بەرامبەردا پاریس سانت جێرمان پێداگری لە بەردەوامبوونی مباپێ دەکات و گواستنەوەی نزیکی مەحاڵە و یانە زەبەلاحەکەی مەدرید ماندودەکات، بەڵکو ئەگەرەکانی گواستنەوەی بە دوو خاڵەوە بەندن.

یەکەم: ئەگەر بۆندەکەی نوێنەکاتەوە، لەم حاڵەتەشدا دەبێت تاوەکو 2022 و وادەی کۆتاییهاتنی بۆندەکەی چاوەڕێ بکەن.

دووەم: ئەگەر پاریس مێسی بکڕێت، لەم حاڵەتەدا توانای دابینکردنی موچەی نێیمار و مباپێ و مێسی-یان بەیەکەوە نابێت، ناچاردەبن دەستبەرداری فەرەنسیەکە ببن بەو مەرجەی بۆندی گونجاویان پێبگات، کە دیسانەوە لە نرخی بۆندی هالاند بەرزترە.

بابەتی پێشتر

توشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

بایدن بۆ بەسەربردنی یەكەم پشوو ڕوو لە كامپ دەیڤد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

یۆرگن كلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، پێیوایە لیستەر شایستەی بردنەوە بووە، سەرەڕای ‏ئەوەی یەك شووتی لێداوە بۆ گۆڵەكەیان.‏ لیڤەرپوڵ لە…
Total
0
Share