15 “قومارباز” دەستگیركران هەندێكیان ژنن

لە یانەیەكدا 15 “قومارباز”ی بیانی دەستگیركران و لایەنی پەیوەندیدار روونكردنەوە دەدات.

ئەو كەسانەی دەستگیركراون، بەشێكیان ژنن و لە یانەیەكی رۆلێتدا لە بەغداد كاریانكردووە، وەك بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “تۆمەتبارەكان سەر بە چەندین نەتەوە و وڵاتی جیاوازن”.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە رایگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە كە ژمارەیەك كەسی بیانی لە دەرەوەی یاسا و پێچەوانەی مەرجەكانی مانەوە، لە یانەیەكی رۆلێت لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد كاردەكەن، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە، تیمێكی هاوبەشیان لە پۆلیس و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری پێكهێناوە، چوونەتە یانەكە و تۆمەتبارەكان دەستگیركراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دەستگیركراوەكان ژمارەیان 15 كەسە و هەندێكیان ژنن و سەرجەمیان بیانین، بەپێی یاسا دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دادوەری پێداچوونەوەی بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن تەواوکرد

دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، پێداچوونەوەیان بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوکردووە. ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن…
Total
0
Share