یەكێتیی ئەوروپا سزاكانی سەر پێشێلكارانی مافەكانی مرۆڤ درێژدەكاتەوە

ئەنجومەنی یەكێتیی ئەوروپا درێژكردنەوەی سیستمی سزای دژ بە پێشێلكارانی مافەكانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان بۆ ساڵێكی دیكە و تا 8ی كانونی یەكەمی 2023 درێژكردەوە.

لیستی سزاكەی ئەوروپا 17 كەسایەتی و پێنج قەوارە دەگرێتەوە كە سەروەت و سامانیان سڕدەكرێت و رێگریدەكرێت لە چوونیان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، جگە لە قەدەغەكردنی مامەڵەی دارایی لەگەڵیاندا.

لیستی سزاكە تایبەت بە پێشێلكارانی مافەكانی مرۆڤ لە 7ی كانونی یەكەمی 2020ەوە كاری لەسەردەكرێت و ژمارەیەك لە بەرپرسانی روسیا دەگرێتەخۆ.

بە دیاریكراویش یەكێتیی ئەوروپا ژمارەیەك كەسی خستووەتە لیستی رەشەوە، لەوانە ئەلیكساندەر باستریكین سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە، ئیگۆر كراسنۆف داواكاری گشتی، ڤیكتۆر زۆلۆتۆڤ فەرماندەی پاسەوانی نیشتمانی، ئەلیكساندەر كالاشنیكۆڤ بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی بەندینخانە فیدڕاڵییەكانی روسیا، جگە لە كۆمپانیای ڤاگنەری سەربازی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی كە دیمیتری ئۆتكین-ی ئەفسەری پێشووە لە هەواڵگریی سەربازیی روسیا.

بابەتی پێشتر

هەولێر: ئەو کەسەی ماتۆڕی دیلیڤەرییەکەی دزی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەو شوێنە پیرۆزەی بۆ ژنان قەدەغە کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا پەیامێك بۆ ئێران دەنێرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر تێڕوانینی وڵاتەی كردەوە و دەڵێت”هەڵبژاردنی جلوبەرگ مافێكی بنەڕەتی كەسێتییە و دەبێت لە…
Total
0
Share