“فیفا” بۆ مۆندیالی 2026 بڕیارێکی گرنگ دەدات

ئارسن ڤینگەر، سەرۆکی سێکتەری بەرەوپێشبردنی کەرتی لاوانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی لەڕێگەی میدیاکانەوە دەربارەی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 بڵاودەکرێتەوە، زانیاریی دروست نییە.

ساڵی 2017 بڕیاردرا لە 2026وە جامی جیهانیی تۆپی پێ بە شێوازێکی نوێ و بەشداریکردنی 48 هەڵبژاردە ئەنجامبدرێت، لەو کاتەدا بانگەشەی ئەوەکرا کە هەڵبژاردەکان دەکرێن بە 16 گرووپەوە و هەر گرووپێک سێ هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت.

لەو بارەیەوە ئارسن ڤینگەر، بەڕێوەبەری کەرتی لاوانی “فیفا” دەڵێت، “مەرج نییە کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 لە سێ هەڵبژاردە پێکهاتبن، هێشتا بڕیار نەدراوە، ڕەنگە 16 گرووپ بێت، ڕەنگە 12 گرووپ بێت و هەر گرووپێک چوار هەڵبژاردە لەخۆبگرێت، یاخود دوو جەمسەر و هەر جەمسەرێک شەش کۆمەڵە بێت بەشێوازی ئەو پاڵەوانێتییانەی 24 هەڵبژاردە تێیدا بەشدارە، ئەم بابەتە ساڵی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕیی فیفا بڕیاری لێدەدرێت.”

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی، ئاماژە بە بەکارهێنانی یاسای لێدانە یەکلاکەرەوەکان دەکەن لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک هۆشداری لە زۆربوونی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات

بابەتی دواتر

سودانی: لە دۆسیەی ئاوارەکان و گۆڕانی ئاو و هەوا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەماهەنگی دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share