گوندێك بۆ 210ـیەمین جار خاپووركرا

گوندی عەراقیب لە فەڵەستین بۆ 210ـیەمین جار خاپووركرا و بووەتە جێگەی ناكۆكیی دوو نەتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، گوندی “عەراقیب” كە دەكەوێتە باشووری فەڵەستینەوە، بۆ 210ـیەمین جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە خاپووركرا.

عەراقیب لەسەر ئەو زەوییانە بنیادنراوە كە بە 48 ناسراون و ساڵی 1948 لە كاتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل-دا، كەوتوونەتە سنووری ئەو وڵاتەوە و فەڵەستینییەكان و ئیسرائیلییەكانیش بە خاكی خۆیانیان دەزانن.

گوندەكە لە 22 ماڵ پێكهاتووە و خانووەكانی لە دار و تەختە و پلاستیك و چادر دروستكراون. عەزیز تەوڕی كە ئەندامی لیژنەی بەرگریكردن لە گوندی عەراقیبە و هەموو جارێك دوای خاپووركردنی گوندەكەیان لێدوان بۆ میدیا دەدات ڕایگەیاندووە، هاوشێوەی جارەكانی پێشوو، دانیشتووانی عەراقیب ئەم جارەش گوندەكەیان دروستدەكەنەوە و بەردەوامدەبن لە بنیادنانەوەی ماڵەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیاریی نوێ لەبارەی كۆنگرەكەی هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا بەدواداچوونی بۆ دوایین پەرەسەندنەكانی دوای كۆنگرەكەی هەولێر كردووە، كە لەلایەن “ناوەندی پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share