هێزی بەرگریی بەحرەین: ژمارەیەک مووشەک و درۆنی ئـ.ـێرانیمان تێکشکاند

هێزی بەرگریی بەحرەین لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا ئاشکرایکرد کە سیستمی بەرگریی وڵاتەکەیان توانیویەتی ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئاسماندا ڕاگرێت و بە تەواوی تێکیان بشکێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هێرشە ئاسمانییانە بە مەبەستی پێکانی ناوچە و شوێنە مەدەنییەکانی ناو خاکی بەحرەین ئاڕاستە کرابوون، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان و زیانی گیانی یان ماددی لێبکەوێتەوە، لەلایەن هێزە بەرگرییەکانەوە پووچەڵکراونەتەوە.

ئەم پێشهاتە سەربازییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گرژییەکی توندی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت و ئامادەباشی هێزە چەکدارەکانی بەحرەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی خراوەتە بەرزترین ئاست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
Total
0
Share