کریستیانۆ و ئارسیناڵ؟ لە “تویتەر”ەوە سەرچاوەی گرتووە..

ڕێژەیەکی زۆری هاندەرانی ئارسیناڵ پێیانوایە، کاتەکە گونجاوە بۆ ئەوەی ئیدارەی یانەکەیان گرێبەست پێشکەشی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بکات.

دوای ئاشکرابوونی پێکانی گابریێل جیسۆزی بەڕازیلی بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل و دوورکەوتنەوەی بۆ سێ مانگ، بەشێکی زۆری هاندەرانی یانەی ئارسیناڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-یان کردووە، داوا لە ئیدارەی “گانەرز” دەکەن گرێبەست پێشکەشی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە بکات.

هاندەران پاڵپشتی پێرس مۆرگانی ڕۆژنامەنووسی ناوداری بەریتانییان بەدەستهێناوە، بەتایبەت کە کریستیانۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندووەتەوە و لە مێرکاتۆی زستانەوە گواستنەوەی بێبەرامبەرە.

هاندەرانی ئارسیناڵ جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە دوورکەوتنەوەی جیسۆز بۆ سێ مانگ ماوەیەکی دوورودرێژە و چارەسەر ئەوەیە بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێککەوتن لەگەڵ “سی ئاڕ 7” بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share