تین هاگ لە یاریزانەکان توڕەیە

تین هاگ پێیوایە لە هەرسێ گۆڵەکەى ئارسیناڵدا هەڵەیان کردووە و هاوکاری تیپی بەرامبەریان کردووە باشتر یاریی بکەن.

هاگ ئاماژەى بەوەدا کە ئەوان وەک پێویست بەرگرییان نەکردووە و هەڵەکانیشیان قبوڵکراو نییە.

تین هاگ دەڵێت نابێت یاریزانەکانی مانچستەر یونایتد ئەو جۆرە هەڵانە بکەن و پێویستە عەقڵیەتیان بگۆڕن.

ڕأهێنەرەکەى مانچستەر یونایتد پێیوایە ئەوان هێشتا تیپێکی بەهێز نین و هەڵەى زۆر ئەنجام دەدەن.

بابەتی پێشتر

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share