ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر دوو یاریزانە

چاودێرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرنجیان خستووەتە سەر دوو یاریزانی لاو، هەندێک لە سەرچاوەکان بە جوڵەی چاوەروواننەکراو وەسفیانکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان، بەرپرسانی یانەی شاهانەی مەدرید چاودێریی کڤیچا کڤاراچێلیا، هێرشبەری یانەی ناپۆلی دەکەن.

سەرەڕای هەڕەشەی مافیاکانی ئیتاڵیا لە فرۆشتنی ئەم ئەستێرە لاوە، بەڵام ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی ناپۆلی بەدووری نەزانیوە لە هاوینی 2023 دەستبەرداری هێرشبەرە جۆرجییەکە ببێت.

https://www.youtube.com/watch?v=qxGpzYeDRTY

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی نزیک لە ڕیاڵ مەدریدیش لەلایەن خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، چاودێرانی یانەکە سەرنجیان خستووەتە سەر کریستیان پولیسیچی یاریزانی یانەی چێڵسی.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانە ئەمریکییە (24) ساڵەکە پێگەی لە چێڵسی مسۆگەر نییە، بۆیە بە هەر ئۆفەرێک قایل دەبێت لە مەدریدەوە بەدەستی بگات.

بابەتی پێشتر

بەلەمێک بە 100 کۆچبەرەوە نوقم بوو 40 کەس گیانیلەدەستداوە

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان بۆ یانە گەورەکان: فەرموون، ئەوە نرخی بارێلا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share