دزی دەرمانخانەکان دەستگیرکران

لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکیان لە کاتی دزیکردندا، پۆلیسی بەغداد چوا کەسیان دەستگیرکرد کە بە دزی دەرمانخانەکان ناسرابوون.

ئەمڕۆ هەینی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، “لە شاری بەغداد توانراوە چوار کەس دەستگیربکرێن کە بە دزی دەرمانخانەکان ناسراون”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، لە کاتەکانی درەنگی شەودا بە ماسک دەموچاویان شاردووەتەوە و بە ماتۆڕسکیل بەرەو ئەو دەرمانخانانە چوون کە کردوویانەتە ئامانج، قفڵی دەرمانخانەکانیان  شکاندووە و دەرمان و پارەیەکی زۆری ناو دەرمانخانەکانیان دزیوە”.

ئاشکراشیان کرد، “دزەکان، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتوون، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد توانراوە دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share