وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: گوشارێكی زۆرمان لەسەرە بە ناچاری كارەبا لە 40 ئەمپێرەوە كرا بە 30 ئەمپێر

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، كارەبای ماڵان لە سبەینێوە لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 كەمدەكرێتەوە و دەشڵێت، گوشارێكی زۆرمان لەسەرە و بە ناچاری ئەو بڕیارە دراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم لە زاری ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ‏پێدانی كارەبای نیشتمانی لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر ‏كەمدەكرێتەوە.
ئاشكراشیكرد، “گوشارێكی زۆرمان لەسەرە و بەرهەمهێنانی ‏كارەبامان 3400 مێگاواتە، بەڵام ئێستا خواست بۆ 6500 مێگاوات ‏بەرزبووەتەوە، بۆیە بە ناچاری كارەبا لە 40 ئەمپێرەوە بۆ‏‏ 30 ئەمپێر كەمدەكەینەوە”.

وتیشی، “ساڵی ڕابردوو بە ناچاری هەمان ‏ِرێگامان گرتەبەر و تا وەكو كۆتایی مانگی شوبات بەردەوامبووین، بۆیە ‏پێشبینیدەكەین ئەمساڵیش تا وەكو كۆتایی مانگی شوبات بەو جۆرە ‏بێت”.

بابەتی پێشتر

داعش كوژرانی سەركردەكەی رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لەبارەی رێگای هاتوچۆی سلێمانی-گەرمیان هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share