ئەحمەد داوود ئۆغلو: ئەمڕۆ هاتم رێزی خۆم نیشانی هاوڕێكەمدا، وێنە جوانەكانی مام جەلال لە بیرماندا ماوە

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەحمەد داوود ئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا، سەرۆكی پارتی ئاییندە، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و لەلایەن قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەت، د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك مام جەلال و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت پێشوازیكرا.

ئەحمەد داوود ئۆغلو دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لە دەفتەری یادەوەرییەكاندا بە رێزەوە باسی لە پەیوەندی دێرینی خۆی و سەرۆك مام جەلال كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەمڕۆ هاتم رێزی خۆم نیشانی هاوڕێكەمدا، وێنە جوانەكانی مام جەلال لە بیرماندا ماوە، مام جەلال هاوبەشی هەمووان بوو، تەنها هی سلێمانی و عێراق نییە، بەڵكو بۆ هەمووانە و ئەمڕۆ هاتم رێزی خۆمی نیشان بدەم، سلێمانیش وەكو زێدی من وایە و هاتنم بۆ ئێرە شەرەفێكی گەورەیە.

ئەحمەد داوود ئۆغلو وتیشی، “ئەركی من بوو بێم و سەردانی مەزارەكەی بكەم، دوایینجار كە وەك وەزیری دەرەوە هاتم زۆر نەخۆش بوو، بەداخەوە نەمانتووانی بیبینین بۆیە تەنها سەردانی هێرۆخانی هاوسەریمان كرد كە پێمان دەوت پورێ و راشیگەیاند، خانەوادەی سەرۆك مام جەلال خێزانی منن، قوباد تاڵەبانی وەك برام وایە و كاتێك بانگهێشتی كردم بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی تەنانەت دووجار بیرم نەكردەوە و گوتم بەڵێ.

لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی سوپاسی ئەحمەد داوود ئۆغلوی كرد و بە گرنگییەوە باسی لە پەیوەندی لەمێژینەی یەكێتی و پارتی ئاییندەی بەڕێزیانی كرد و هاتنیشی بۆ شاری سلێمانی بەرزنرخاند.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share