“هۆڵەندا نابێتە پاڵەوان و ئەم چوار هەڵبژاردەیە پاڵێوراون”

ئەفسانەی هۆڵەندا و پێشووی یانەکانی ئەیاکس ئەمستەردام و بەرشلۆنە، پاتریک کلویڤێرت چوار هەڵبژاردە بۆ ناسناوی مۆندیالی قەتەر دەپاڵێوێت.

کلویڤێرت بە تۆڕی “بی ئین سپۆرتس”ی قەتەری ڕاگەیاندووە، “چەند هەڵبژاردەیەک تاوەکو ئێستا لە ئاستی بەرزدا بوون، بەڵام من هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، بەڕازیل، ئیسپانیا و ئەرجەنتین بۆ ناسناوەکە دەپاڵێوم.”

ئەفسانەکەی هۆڵەندا ناوی وڵاتەکەی لەنێو پاڵێوراوەکاندا لەبیر دەکات و دەڵێت، “وڵاتەکەم پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە، بەڵام پێموایە پاڵێوراوی بەهێزتر لە مۆندیالی قەتەر بوونیان هەیە.”

کلیوڤێرت یەکێکە لە ئەفسانەکانی هۆڵەندا، بەتایبەت لە مۆندیالی 1998 ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، لە دوای وازهێنان چەندین پۆستی کارگێڕیی لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە وەرگرتووە، لە بواری ڕاهێنانیشدا کاریکردووە و سەرکەوتوو نەبووە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ و نەسڕ؟ گاری نیڤیڵ بەم ئامۆژگارییە ئاشتی دەکاتەوە..

بابەتی دواتر

پاریس بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share