دۆرتمۆند نرخی سانچۆی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕەزامەندی نیشاندا لە حاڵەتی پێشکەشکردنی بۆندی گونجاودا دەستبەرداری جادۆن سانچۆی ئەستێرەی ئینگلیزی بێت.

مایکڵ زۆرک، بەڕێوەبەری وەرزشیی ڤیستیڤالین بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” لە وەرزی ڕابردووەوە ڕێککەوتنێکی یاساییمان لەگەڵ جادۆن سانچۆ کردووە، ئەو دەتوانێت لە یانەکەمانەوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بەڵام بەپێی مەرج، ئەو مەرجانەی لە ڕێكکەوتنەکەدا دیاریکراوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”، بوروسیا دۆرتمۆند بڕیاریداوە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی جادۆن سانچۆی ئەستێرەی ئینگلیزیدا بکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی یانە داواکارەکان بڕی 87 ملیۆن پاوەند و زیاتر بۆ واژووکردنی بۆندەکەی پێشکشبکەن.

وەرزەکانی ڕابردوو و بەر لە قەیرانی کۆرۆنا، ئیدارەی یانە زەردەکەی ئەڵمانیا داوای بڕی 100 ملیۆنیان بەرامبەر یاریزانەکەیان دەکرد، بەم هۆیەوە زۆرینەی یانە داواکارەکان کشانەوە، لە نموونەی مانچستەر یونایتد و سیتی، بەڵام پێدەچێت لە میرکاتۆی داهاتوو دووبارە هەولەکان بۆ ئەم یاریزانە دەستپێبکەنەوە، بەتایبەت یانەی مانچستەر یونایتد.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. دادگای پێداچوونەوە بڕیاری سزای بەندكردنی پێنج دەستگیركراوەكەی بادینانی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

خێزانی گلایزەرس بە بۆندێکی هەژێنەر هاندەرانی یونایتد ئاشتدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share