(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە هاتریکی بنزیمە لە ئەلمیریای بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە کەمترین وزە بردنەوەی بەرامبەر ئەلمیریا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (32)ی “لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ئەلمیریای کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یانەی شاهانە لە خولەکەکانی 5، 17، 42، 47 لەلایەن کەریم بنزیمە (سێ گۆڵ)، ڕۆدریگۆوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ئەلمیریا لە خولەکەکانی 45، 61 لەلایەن لازارۆ و لوکاس ڕۆبێرتۆنەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی شاهانە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (68) و لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها یانەی ئەلمیریا بە (33) خاڵەوە چووە پلەی (16).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی…
Total
0
Share