وردەکاریی ڕێککەوتنی نێوان پۆگبا و یوڤانتۆس

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس دەکەن.

ڕۆژنامەی “دەیڵی میرەر”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا گرێبەستێکی پێشکەشکراوی یانەی مانچستەر سیتی ڕەتکردووەتەوە، چونکە نایەوێت لە داهاتوودا ببێتە خیانەتکار لەبەردەم هاندەرانی مانچستەر یونایتد، بەو هۆیەشەوە هەموو وزەی خۆی لە دانوستاندن لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بەکارخستووە.

بەپێی سەرچاوەکە، پۆگبا بە پاداشتی 20 ملیۆن یورۆ یانەی خانمە پیرەکەی هەڵبژاردووە، سەرەتا داوای کردووە مووچەی ساڵانەی بە بڕی 14 ملیۆن یورۆ بۆ تەرخان بکرێت، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە تەنها هەشت ملیۆنیان پێشکەشکردووە، لەم ناوەندەدا جەمسەرەکان لەسەر مووچەی 10 ملیۆنی ساڵانە ڕێککەوتنیان کردووە.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لە هاوینی 2016 بە بڕی 105 ملیۆن یورۆ لە یانەی یوڤانتۆسەوە ڕوویکردە مانچستەر یونایتد.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

بابەتی دواتر

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئوسترالیا ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share