ئەرجەنتین یان پۆڵەندا، مێژوو کێ دەکاتە براوە؟

ئەمشەو چوارشەممە، لە (استاد 974) یاریی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە نێوان ئەرجەنتین و پۆڵەندا ئەنجامدەدرێت.

لەو یارییەدا هەردوو هەڵبژاردەکە بۆ بردنەوە یاریدەکەن، سەرکەوتن دەیانگەیەنێت بە قۆناغی (16)، ئەنجامی دۆڕاندنیش لە سوودی “سەماکەرانی تانگۆ” نییە، ئەنجامی یەکسانبوونیش دەیانخاتە گێژاوی کۆکردنەوە و هەژماری گۆڵە تۆمارکراوەکانەوە.

لێرەدا داتا مێژووییەکانی نێوان هەردوو جەمسەرەکە دەخەینەڕوو:

 

یەکەم: سێیەمین یارییە لە نێوان پۆڵەندا و ئەرجەنتین بە درێژایی مێژووی مۆندیال.

1974 پۆڵەندا 3-2 ئەرجەنتین

1978 ئەرجەنتین 2-0 پۆڵەندا.

 

دووەم: لە ساڵی 2011وە یەکەمینجارە ڕووبەڕووبوو دەبنەوە، لەو ساڵەدا لە یارییەکی دۆستانەدا پۆڵەندا 2-1 بردنەوەی تۆمارکردووە.

 

سێیەم: پۆڵەندا دوایین سێ یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور دۆڕاندووەو هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە.

 

چوارەم: ئەرجەنتین لە دوایین دوو یاریی مۆندیالدا بەرامبەر بە هەڵبژاردە ئەوروپییەکان دۆڕاندوویەتی، کرواتیا 3-0 و فەرەنسا 4-3 لە مۆندیالی 2018، تاوەکو ئێستا سێ یاری لەسەریەکی لە مۆندیالدا بەرامبەر هەڵبژاردە ئەوروپییەکان نەدۆڕاندووە.

 

پێنجەم: ئەرجەنتین لە کۆی بەشدارییەکانی لە مۆندیال، تەنها جارێک لە مۆندیالی 2002دا لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاواییکردووە.

 

شەشەم: پۆڵەندا لە دوای مۆندیالی 1986وە، لە قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕی نەکردووە.

 

حەوتەم: لیۆنێل مێسی پێویستی بە دوو گۆڵە بۆ ئەوەی بە (10) گۆڵ لەگەڵ گابریێل باتیستۆتا وەک گۆڵکاری ئەرجەنتین لە مۆندیال هاوتا ببێتەوە.

 

هەشتەم: مێسی شەش یاریی بەرامبەر ڤوچنیچ چێزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندا کردووە، پێنج گۆڵی لەسەر تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share