دوای (24) ساڵ دوو دێوەزمەکەی ئەمریکا یاری یەکلاکردنەوە ئەنجامدەدەن

تایسن و هۆلیفێڵد یاری سێیەم ئەنجامدەدەن

هەردوو ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان، مایک تایسن و ئیڤاندەر هۆلیفێڵد نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتنێک بۆ ئەنجامدانی یاری سێیەم و یەکلاکەرەوە لەنێوانیاندا.

ساڵی 1996 دوو ئەفسانەکەی ئەمریکا لە کێشی قورس ڕوبەڕوبوونەوە و هۆلیفێڵد بردنەوەی بەدەستهێنا، دوای وەرزێک یاری گەڕانەوە لە نێوانیاندا ئەنجامدرا، بەڵام تایسنی ناسراو بە “ئایرۆن” لە گەڕی سێیەمدا گازێی لە گوێچکەی ڕکابەرەکەی گرت و بەو هۆیەوە یارییەکە شکستیهێنا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، دوای 24 ساڵ لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی نێوانیان، لێپرسراوی کاروباری دوو ئەفسانەکە نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتنێک تاوەکو لە ساڵی 2021 ڕوبەڕوبوونەوەی سێیەم و یەکلاکەرەوە “تریلۆجی” لە نێوانیاندا ئەنجامبدرێت.

هولیفێڵد دەڵێت، ” پەیامەکەم بە تایسن گەیشتووە و ڕێزم هەیە بۆی، پێموابێت ئەگەر بەرانبەرم یاریبکات زیاتر لە 200 ملیۆن داهات کۆدەکەینەوە، هیوادارم واژوو لەسەر بەڵگەنامەی سازکردنی ڕوبەڕوبونەوەکە بکات”.

تایسن و هۆلیفێلد بەپێچەوانەی جارانەوە، لە ئێستادا پەیوەندی هاورێیانە کۆیاندەکاتەوە

تایسن لە ئێستادا تەمەنی 54 ساڵە و هۆلیفێڵد تەمەنی گەیشتووتە 58، دوای ئەوەی ئایرۆن مان ساڵی 2020 گەڕایەوە و بەرانبەر ڕوی جۆنز جونیۆر یاری ئەنجامدا، هۆلیفێڵد دەستی بە ڕاهێنانکردەوە تاوەکو بەرانبەر ڕکابەرە مێژوویەکەی بوەستێتەوە، واتا هەردوو ئەفسانەکە لەڕووی جەستەییەوە ئامادەن و تەنها واژووکردنی بەڵگەنامە یاساییەکان ماوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، دابەزینی نێوان ئەفسانەکان هاوشێوەی سەردەمی لاوێتی نابێت، بەڵکو زیاتر نمایشکارییە و کۆی داهاتەکەی لە کارە خێرخوازیەکاندا بەگەڕدەخرێتەوە.

بابەتی پێشتر

كەی ڤاكسینەكە دەگاتە عێراق؟

بابەتی دواتر

هۆکار چییە؟ دیمبیلی لە کەمتەرخەمێکی شوشەییەوە بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی بارسا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share