تەندروستیی هەڵەبجە: ڕێژەی ڤایرۆسی جگەر بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەر و دەڵێت، “هۆکارەکانی فرەچەشنن”.

لە راگەیەندراوێکدا تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “هەستمانپێکردووە ڤایرۆسی جگەر خەریکە رێژەکەی بەرزدەبێتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هۆکارەکانی ئەو حاڵەتانە هەمەچەشنن و پێویستە بتوانن کە هەموویان کۆنترۆڵبکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە سەردانی پزیشکانی ددان و ددانسازەکانیان کردووە و هەندێکیان رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ئاگاداری سەرجەم پزیشکانی ددان دەکەنەوە کە پشکنینی ڤایرۆسات بە ستریپ بۆ نەخۆش نەكەن ،ئامێرەكانی دژە هەوكردن وەك ئۆتۆ كلەیف لە كلینیكەكانیان بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیستمی خۆراكیی كیتۆ دەتوانێت بەرەنگاری شێرپەنجە ببێتەوە؟

تیمێكی زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا كاریگەریی رۆڵی سیستمی كیتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ئاشكرادەكەن، دۆزینەوەیەكی سەرنجڕاكێشیش بەدەستدەهێنن. زانایان ئاشكرایانكرد كە…
Total
0
Share